له ئه‌نجامی هاککردنی سێرڤه‌ری زانکۆی کالیفۆرنیا- بێرکلی زانیاری هه‌ژماری که‌سی 1600 که‌س دزرا
له به‌رواری 16 کانونی یه‌که‌می 2016، وابڵاوکرایه‌وه که زانیاری نزیکه‌ی 1600 که‌س له زانکۆی کالیفۆرنیا بێرکلی له‌وانه‌ش زانیاری ژماره‌ی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانیاری کردێت کارت هاککراون. دزه‌کان ماوه‌یه‌کی دیاریکراویان ده‌ستنیشانکردووه و ئامانجه‌کانیان پێکاوه که له 90-ه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو مایسی 2014.
له به‌یانامه‌یه‌کدا، زانکۆی ناوبراو رایگه‌یاند که هێرشه‌که کراوه‌ته‌سه‌ر به‌شی خزمه‌تگوزاری خانوبه‌ره، که به‌رپرسیاریه‌تی چاککردنه‌وه و بنیادنانی بیناکانی زانکۆی له‌ئه‌ستۆدایه. رووداوه‌که 1300 که‌یسی دزینی ژماره‌ی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و 300 ژماره‌ی کرێدت کارتی له‌خۆگرتووه، به‌شێکی زۆریان قوربانیه‌کان ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی که له ئێستا‌و له رابردوودا له زانکۆکه کاریان کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که په‌یوه‌ندی کارکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌دا هه‌یه.
له‌به‌یانامه‌که‌دا، ئاماژه به‌وه کراوه که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه که دزه‌کان زانیاریه دزراوه‌کانیان به‌کارهێنابێ و قوربانیانیش ده‌رباره‌ی ئه‌م رووداوه زانیاریان پێدراوه و ئاگادارکراونه‌ته‌وه تاوه‌کو له خراپ به‌کارهێنانی زانیاریه‌کانیان ئاگادربن. به‌رێوبه‌ری ئاسایشی زانیاریه‌کانی زانکۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هانداوه که زانیاریه‌کانیان دزراوه تاوه‌کو ئاگاداری کرێدت کارته‌کانیان بن له‌گه‌ڵ چاودێریکردنی خزمه‌تگوزاری کرێدت کارت که زانکۆ بۆی دابینکردوون.
وا بڵاوکرایه‌وه که به‌شی ناوبراو ده‌ستیکردووه به جێبه‌جێکردنی ژماره‌یه‌ک پرۆتۆکۆڵ و رێی و شوێنی نوێ بۆ رێگریکردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه له داهاتوودا، هه‌روه‌ها به‌شی ته‌کنه‌لۆژیای زانکۆکه داوای له هه‌موو به‌شه‌کان کردووه که دووباره چاوبه سیاسه‌تی ئاسایشی زانیاریه‌کانیان بخشێننه‌وه.
دزه‌کردنی زانیاریه‌کانی ئه‌م رووداوه له‌مانگی ئه‌یلول زانراوه و ئه‌و سێرڤه‌ره‌ی که کرابووه ئامانج له تۆری سه‌ره‌کی لابرابوو. له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا، به‌رپرسانی زانکۆ چاویان به‌و زانیاریانه‌دا خشاندووه‌ته‌وه که خه‌زنکراون تاوه‌کو ئه‌و زانیاریانه بدۆزنه‌وه که دزه‌یپێکراوه و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی پاڵنه‌ری ئه‌م رووداوه. سێرڤه‌ره‌کان قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره له زنیاری له‌خۆده‌گرن، به‌م هۆیه‌وه زانکۆ کۆمپانیایه‌کی ده‌ره‌کی راسپاردووه تاوه‌کو سێرڤه‌ره‌کان تاقیبکاته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌م تاقیکردنه‌وانه، زانکۆ ده‌ستیکردووه به ناردنی نامه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که کراونه‌ته ئامانج له به‌رواری 12 کانونی دووه‌م.
هه‌روه‌ها ئه‌م پۆسته به‌رده‌سته له: English עברית Italiano Română Español