ئیمارات و سعودیا له رێگه‌ی “حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی” بره‌و به کاره خزمه‌تگوزاریه‌کانیان ده‌ده‌ن
له 5-ی کانونی دووه‌م، بڵاوکرایه‌وه که حاکمی دووبه‌ی و هاوکات جێگری سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری گشتی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆبوونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پلانێک له بواری خزمه‌تگوزاری “حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی” “حکومه‌تی زیره‌ک”) هه‌روه‌ها گفتوگۆکراوه له‌باره‌ی ئه‌و بیرۆکانه‌ی که یارمه‌تی حکومه‌ت ده‌دات تاوه‌کو باشترین و نوێترین ته‌کنه‌لۆژیا له که‌رتی حکومه‌ت به‌کاربهێنرێت به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی خزمه‌تگوزاریه‌کان و باشتر به‌رێوه‌چوونی کاره‌کانی حکومه‌ت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌شێکه له پرۆگرامی داهێنانی دوبه‌ی وه‌کو به‌شیك له ستراتیژیه‌تی داهێنانی نیشتیمانی که 20 خاڵی له‌خۆگرتووه و ئامانج لێی به‌هێزکردن و پێشکخستنی وینه‌ی دوبه‌یه وه‌کو باشترین شار له بواری داهێناندا.
له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرایه‌وه که له 23 شوبات، 7-ه‌هه‌مین کۆنفرانسی ساڵانه به ناونیشانی “حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی” له ریازی پایته‌ختی سعودیا له به‌رواری 9 – 10 مایسی 2016 به‌رێوه‌ده‌چێت. کۆنفرانسه‌که له ژێر چاودێری حکومه‌تی سعودیا به‌رێوه‌ده‌چێت که تێیدا نوێنه‌رانی وڵاتان و بریار له‌ده‌ستانی 150 حکومه‌ت له جیهاندا به‌شداری ده‌که‌ن و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی داهاتووی “حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی” ده‌که‌ن له شانشینی عه‌ره‌بی سعودی و هه‌ولێکیشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه و چاره‌سه‌رکردنی خزمه‌تگوزاریه هه‌نووکه‌ییه‌کان و ئه‌و پرۆژانه‌ی که له داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌تایبه‌تی دووای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
دووه‌م پلانی نیشتیمانی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی له‌م بواره، له‌کۆتایی ئه‌مساڵ کۆتایی پێدێت، دوواتر سێهه‌م قۆناغی پرۆگرامه‌که جێبه‌جێده‌کرێت له ساڵی 2017 – 2021.
هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه کرا که له ساڵی 2016، که‌رتی حکومه‌ت له شانشینی عه‌ره‌بی سعودی به‌رێژه‌ی 14.57% گه‌شه‌بکات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گرنگیدانی زیاتر به سیسته‌مه‌کانی زانیاری و ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه‌ی که حکومه‌ت له‌بواره‌کانی ته‌کنه‌لۆژیای زیره‌ک، شاری زیره‌ک، خزمه‌تگوزاری ئۆنڵاین کردووه‌یه‌تی له‌وانه‌ش کڵاود، شیکردنه‌وه‌ی داتای گه‌وره، خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیه‌کان و به‌ستنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی ئامێره‌کان.
هه‌روه‌ها ئه‌م پۆسته به‌رده‌سته له: English עברית Română Español Türkçe