بلۆكردنی فه‌یسبوك له‌ به‌نگڵادش و پاكستان

له‌ نیوه‌ی دووه‌می مانگی حوزه‌یرانی 2010به‌هۆی ئه‌و كارتۆنه گاڵته‌جاڕیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاوكرابۆوه‌، ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ به‌نگڵادش و پاكستان بلۆككرا.

به‌هۆی ئه‌و كێبڕكێیه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ كراو خه‌ڵكی هانده‌دران بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كارتۆنی موحه‌مه‌د له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، دادگای پاكستان له‌ 19ه‌ی مایس بڕیاری ڕاگرتنی فه‌یسبوكیدا.هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بوو به‌و گازه‌ندانی بزوتنه‌وه‌ی پارێزه‌رانی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنریت. هه‌روه‌ها ولامێك بێت بۆ بانگه‌واز و داواكاری ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌لاری په‌رله‌مان سازیانكردبوو به‌مه‌به‌ستی داخستنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌. دادگا فرمانی‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن كرد‌ تاوه‌كو 31ی مانگی میسان وڵامی داواكاری بزوتنه‌وه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌. جگه‌ له‌ فه‌یسبوك، سایتی یوتوب و چه‌ند مالپه‌ڕێكی تریش له‌به‌ر هه‌مان هۆكار له‌ سایته‌كانی فلیكه‌ر و ویكیپیدیا راگیراون: ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ كێبڕكێان سازكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی وینه‌ی گاڵته‌جاڕی موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر بكێشن.

له‌ 29ی میسان، به‌هه‌مان شێوه‌ سایتی فه‌یسبوك له‌ به‌نگڵادیش له‌سه‌ر داوای پارته‌ ئیسلامیه‌كان داخرا، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بوو به‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سایته‌ له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی وڵاته‌وه‌ دانرابوون به‌هۆی نه‌بوونی فلته‌رێك، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران له‌ پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیر كران.دووای ئه‌و رووداوه‌، خوێندكاران له‌ پایته‌ختی وڵات خۆپێشاندانیان ئه‌نجامداو داوایانكرد ئه‌و راگرتنه‌ لاببرێت.

ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نگڵادیش رایانگه‌یاند بڕیاری راگرتنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتیه‌و هه‌ركاتێك ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ هه‌ستی ئاینی هاولاتیانی وڵاته‌كه‌ بریندار ده‌كات لاببرێت، ئه‌وكات بڕیاری وه‌ستانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ كۆتایی پێده‌هێنرێت. له‌ كرتایدا له‌ 7ی مانگی حوزه‌یران بڕیاری ڕاگرتنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.‌

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، له‌ ئێستادا فه‌یسبوك گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنیه‌و نزیكه‌ی نیو ملیار به‌كارهێنی هه‌یه‌: له‌و نێوه‌نده‌شدا 75 هه‌زار كه‌سیان له‌ به‌نگڵادشه‌ و 2.3 ملیۆنیش له‌ پاكستان.

له‌ مانگی شوباتی 2007، به‌هۆی برینداركردنی هه‌ستی موسڵمانان” سایتی یوتوب له‌ پاكستان راگیرا. بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی دانیماركی “فیتنه‌” و وێنه‌ی كارتۆنی پیغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی دانیماركه‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بوون. هه‌رچه‌نده‌ دووای چه‌ند رۆژێكی كه‌م راگرتنه‌كه‌ لابردرا.

هه‌روه‌ها ئه‌م پۆسته‌ به‌رده‌سته‌ له‌: English Deutsch עברית Română