ماڵپه‌ڕێكی وێنه‌ی كارتۆنی نوێی ئێرانی بۆ هۆلۆكۆست
له 5ی ئابی 2010 چه‌ند وتارێكی نوێ بڵاوكرایه‌وه گوایه ماڵپه‌ڕێكی نوێی ئێرانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كارتۆنی دژه جوله‌كه له ئێران كراوه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕه‌كه كه به ناوی هۆلۆ كارتۆنه، چه‌ند نمایشێكی فلاشی ساده‌یه كه به زمانه‌كانی فارسی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی كارده‌كات و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ویكیپیدیاش، لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
له‌راستیدا ماڵپه‌ڕه‌كه له په‌رتوكێكی 54 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و سه‌ردانكه‌ران ده‌توانن ته‌ماشای بكه‌ن. هه‌روه‌ها “پێشكه‌شه به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ناوی هۆلۆكۆست كوژراون”.
له دیباجه‌كه‌یدا، نوسه‌ر چوار خاڵی وه‌كو مه‌به‌ستی په‌رتوكه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردووه:
“ئه‌م په‌رتوكه هێواخوازه ئه‌و درۆ شاخدارانه ئاشكرابكات كه به ناوی “پلانی كوشتنی 6 مللیۆن جوله‌كه له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م داڕێژراوه و پێی ده‌وترێت هۆلۆكۆست”
نوسه‌ر مشت و مڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، گوایه هۆلۆكۆست درۆیه‌كه وه‌كو بیانو بۆ داگیركاری فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن زایۆنیهكانهوه (سههیۆنیهكانهوه) و چه‌ندین تاوانی تر به‌كارده‌هێنرێت. هه‌وڵده‌دات له‌و رێگایه‌وه جیاوازی له نێوان جوله‌كه (“باش”) و زایۆنی به (“خراپ”) ناوزه‌ند بكات:
“هه‌رچه‌نده، شوێنكه‌وتووه باوه‌ڕداره‌كانی مو‌سا برای ئێمه‌ن، موسای پێغه‌مبه‌ریش، نێردراوێكی مه‌زنه‌و برای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌شه. بۆ ئێمه، زایۆنیه‌كان له شوێنكه‌وتووه راسته‌قینه‌كانی مو‌سا جیاوازن و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رتوكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئه‌و په‌رتوكه‌ی كه زایۆنیه‌كان ده‌نوێنێت روویه‌كی شه‌رمه‌زاری و درۆیه و رووی راسته‌قینه‌ی جوله‌كه‌كان ده‌شێوێنێت.”
له رێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تونده‌وه كه ده‌ڵێ:
“زایۆنیه‌كان له‌ژێر درۆی گه‌وره‌ی “هۆلۆكۆست” فه‌ڵه‌ستینیان وێران كردووه”
په‌رتوكه‌كه هه‌وڵده‌دات باسی وێنه راسته‌قینه (ووشه به ووشه)ی مێژووی جوله‌كه‌كان بكات كه دابه‌شیكردوون به‌سه‌ر سێ سه‌رده‌مدا: پێش و كات و دووای هۆلۆكۆست. چیرۆكێكی بێ بناغه‌ی درووستكردووه‌و ده‌ڵێ: هیتله‌ر ته‌نها بڕیاری كوشتنی 6 مللیۆن جوله‌كه‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام ته‌نها 5.4 مللیۆنیان له ئه‌وروپا بوون، بۆیه ئه‌و 600 هه‌زاره‌ی بۆ كاره‌كه‌ی زیادكرد. ئه‌وان گه‌شبین بوون و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا بۆ ئه‌وروپا كۆچیانكرد (لاپه‌ڕه 11): پێویستی نه‌ده‌كرد سه‌ربازه ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌مه‌وانه‌ی گازی هه‌ڵبگرن له كاتێكدا ته‌رمی جوله‌كه‌كانیان له ژووری گازه‌كان كۆده‌كرده‌وه: دوواتر روون بووه‌وه، ئه‌ڵمانییه‌كان جۆره گازێكیان به‌ناوی “بی زایكلۆنیان” به‌رهه‌مهێنابوو، ئه‌مه‌ش ئازاری به سه‌ربازه‌كان نه‌ده‌گه‌یاند (لاپه‌ڕه 16): كۆكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان دڵی جوله‌كه‌كانی شكاند، چونكه كاتێك هاوپه‌یمانه‌كان گه‌یشتنه ئه‌ڵمانیا، هیچ ته‌رمێكی جولهكهیان نه‌دۆزیه‌وه جا خنكێنرابێتن یاخود سوتاندرابێتن (لاپه‌ڕه 18-19) و هتد.
هه‌موو ئه‌مانه و چه‌ندین كارتۆنی دژه جوله‌كه، كه كه‌سایه‌تی جوله‌كه‌كانی ده‌نواند به جل و به‌رگی ئه‌رته‌دۆكسی له زۆربه‌ی به‌شه‌كاندا له‌گه‌ڵ لوتی درێژ (لاپه‌ڕه 4)، دوو روویی (لاپه‌ڕه 6,18)، تاوانبار (لاپه‌ڕه 9,47)، به‌كارهێنانی هۆلۆكۆست وه‌كو فشارێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هێزی داگیركاری (لاپه‌ڕه 11-17, 19-20, 22-24, 27, 39-43,46,48-51): داگیركاری (لاپه‌ڕه 3,29-30, 33, 52, 54)، چاوچنۆكی (لاپه‌ڕه 5, 8, 21, 35, 37), كۆنتڕۆڵكردنی رۆژئاوا (لاپه‌ڕه 7,36)، دوو روویی به‌مه‌به‌ستی پێداویستی خۆپه‌رستانه (لاپه‌ڕه 34, 44(.
ئه‌م په‌رتوكه له‌لایه‌ن بۆرزۆ بیتارافهوه نوسراوه كه به‌رپرسی ده‌قه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها مازیار بیجانی به‌رپرسی وێنه كارتۆنیهكانه. دوواتر له چه‌ندین رووداو كاتی جیاواز بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌وانه كێشه‌ی ناوخۆیی ئێران، رووداوه‌كانی دووای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی (له كاتی ره‌خنه‌گرتن له لایه‌نگرانی ریفۆرمخوازه‌كان)، كێشه‌ی ئێستای وڵات و چه‌ندان رووداوی تر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، ماڵپه‌ڕه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌یمانگای كه‌لتوری خاكریز و ووتاری ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕه نوێیه‌كه و ئامانجه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه. دوواتر، ووتارێكی تر (به ته‌واوه‌تی ده‌گمه‌نه) چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی داگیركردووه. هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی په‌رتوكه‌كه ده‌توانرێ له رێگه‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كانی سایتی یوتوب ببینرێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه كاردانه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی جیاوازی لێكه‌وتووه‌ته‌وه له‌وانه‌ش یاد ڤاشێم، ده‌سه‌ڵاتدارانی بیره‌وه‌ریه‌كانی هۆلۆكۆستی ئیسرائیل، كه پێیان وایه ئه‌مه‌ش زنجیره‌یه‌كه بۆ نكۆڵی‌كردن له هۆلۆكۆست و دژایه‌تی كردنی جوله‌كه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیه‌وه به پشت به‌ستن به‌و بابه‌ت و ده‌ق و وێنه كارتۆنیانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها، ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌رده‌وامیه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی نكۆڵیكرن و ره‌تكردنه‌وه‌ی هۆلۆكۆست له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه له ژێر ناوی به‌ربه‌ره‌كانی جیهانی كه له 6ی شوباتی 2006 بۆ وێنه كارتۆنیه‌كانی هۆلۆكۆست كه له ئێران رێكخرابوو. كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هۆلۆكۆست له ئێران (“كۆنفرانسی جیهانی بۆ پیاچوونه‌وه‌ی دیدی جیهانی له‌باره‌ی هۆلۆكۆسته‌وه”) كه له 11ی كانونی یه‌كه‌می هه‌مانساڵ به‌سترابوو، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند ووته‌یه‌كی سه‌رۆكی ئێرانی كرابووه‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هۆلۆكۆست و ووتاری دژه جوله‌كه له‌گه‌ڵ نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانی ئیسرائیل تاوه‌كو وه‌كو ده‌وڵه‌تێك بوونی هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده، پێچه‌وانه‌ی ململانێ بردنه‌وه له نێوان 16 وێنه كارتۆنیهكه كه چه‌ندین لایه‌نی رامیاری و درووستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هۆلۆكۆست و ئیسڕائیل و كۆنتڕۆڵیان به‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌ی پێشانده‌دات، به‌ڵام وێنه كارتۆنیهكانیهكانی ئێستا زیاتر فۆڕمێكی كلاسیكی دژایه‌تیكردنی ئیسڕائیلیان پێوه دیاره. زیاتر له هه‌وڵێك ده‌چێت، هه‌وڵێكی منداڵانه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یله‌كان به‌لای خۆیدا رابكێشێت و ببێته جێگای تێڕامان و گورزێك له ژیانی گشتی جوله‌كه‌كان ئیسڕائیل بوه‌شێنێ. شته‌كانی تر پێكهاتوون له به‌كارهێنانی ئاڕمی نازیه‌كان له نێو ئه‌ستێره‌ی داود كه هێمای جوله‌كه‌كانه وه‌كو تیرێك بۆ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی په‌رتوكه‌كه هه‌ڵبده‌یته‌وه، هه‌روه‌ها هۆلۆكۆستییش بۆ “هۆلۆ” كورتكراوه‌ته‌وه، سمێڵی هیتله‌ریش وه‌كو ئه‌ستێره‌ی داود رهنگراوه، ئه‌مانه‌وه چه‌ندان شتی تریشی له‌خۆ گرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م پۆسته به‌رده‌سته له: English Deutsch עברית فارسی Türkçe